نەرمین مەعروف: عێراق بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکاتەوە

  • May 10, 2023
  • 126 Views
نەرمین مەعروف: عێراق بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەکاتەوە

#وڵات_میدیا #کوردستان
حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی بەھای دۆلار دەکات
نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی بەھای دۆلار لە بازارەکاندا کۆنترۆڵ دەکەن و ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاریشی لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا کرد.

نەرمین مەعروف رایگەیاندووە، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە دۆلاری لە بازارەکاندا کەمکردووەتەوە، ھۆکاری دوەمیش بەکارھێنانی کارتەکانی کڕینی دۆلارە لە بانکی ناوەندی بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار لەبەرامبەر ئەوەشدا بانکی ناوەندی رێکارەکانی قورس کردوە و بازرگانان بە ئاسانی دۆلاریان بۆ دەستەبەر ناکرێت بۆیە لە بازارەکاندا دەیکڕن و ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد کردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی بەھای دۆلاری ھەیە و بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئاستی بڕیار لەسەر دراو بەرز دەکاتەوە.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو