وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم: رێوشوێنـــــــــەکانی دووبارە دەستپێـــــــــــــــــکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە

  • May 11, 2023
  • 59 Views
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم: رێوشوێنـــــــــەکانی دووبارە دەستپێـــــــــــــــــکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە

#وڵات_میدیا#کوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، دوای رێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە.

وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی 10ی ئایار بە فەرمی داوای لەلایەنی تورکیا کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری کەرکوک – جیهان دەستپێبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن”،

لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەهۆى بریارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە. دادگاکە لەسەر سکاڵای عێراق لەدژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو