وێنەی ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە کۆیە بەهۆی تەقەی دراوسێکەیەوە، گوللـەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

  • May 17, 2023
  • 61 Views
وێنەی ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ لە کۆیە بەهۆی تەقەی دراوسێکەیەوە، گوللـەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.

#وڵات_میدیا#کوردستان

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە دەڵێت، پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵەکەی خۆی کردووە و تاوەکو ئێستا “ژنەکەی و کچێکی و کەسێکی دیکە کوژراون.”

شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە وتی، “لە نزیک پردی ئازادی لە کۆیە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵی خۆی کردووە؛ لەو کاتەدا دوو کەس لە دراوسێکانیان بریندار دەبن و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.”

بە وتەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، ژنی ئەو پیاوە و کچێکی بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دوو کەسەی لەکاتی رووداوەکە بریندار بوون، وەکو شیروان جەلال وتی، لەنزیک ماڵەکە دووکانیان هەیە، لەکاتی تەقەکردنەکەدا بە مەبەستی بەهاناوەچوون چوونەتە شوێنەکە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو