ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌زمانێكى نه‌شیاو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پاییه و سه‌نگى په‌رله‌مانتارى، فراكسیۆنی پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌یاننامه و لێدوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكى كوردستان جه‌واشه بكه‌ن خەریکی موزایدهى سواون.
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و موراعهتكردنى هه‌ستیارى دۆخه‌كه وسهرقاڵبوونمان به چه‌سپاندنى داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵك له بودجه، نه‌مانوویست وهڵامبدهینهوهو بچینه ئاستى ئه‌و زمانه نزم و نه‌شیاوه‌ى ئه‌وان.
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێن، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ له مه‌سه‌له‌ى دیفاعكردن له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌به‌غدا و پاراستنى هه‌رێمى كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا موزایده به‌سه‌ر ئێمه‌وه بكات.
هیچ هێزێكى كوردستانى هێنده‌ى ئێمه په‌رۆشى یه‌كریزى كوردستانى نه‌بووه له به‌غدا، ئه‌وه ئێمه نه‌بووین له‌به‌ر پۆست و بەرژەوەندی تەسکی حزبی یەکریزی بشكێنین.
سه‌باره‌ت بەو قسه بێسهروبهرانەی له‌سه‌ر به‌رێز قوباد تاڵه‌بانى دەکرێ گوایە پەیوەندی بە هەندێک پەرلەمانتاری عێراقەوە کردوە، ئەمە هێج بنەمایەکی نیە و هەڵبەستراوە، کاک قوباد تەنها پەیوەندی بەنوێنەری یەکێتی لە لیژنەی دارایی کردوەو رێنمایی کردوە کە بۆ چەسپابدنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات. ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێن، كاتێ هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى گه‌وره‌ى قه‌یرانى دارایی بوو، ئێوه گاڵته‌تان به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌هات و خه‌ڵكى كوردستان بێمووچه بوون، كاك قوباد (11) جار سه‌رۆكایه‌تى وهفدى دانوستانكارى هه‌رێمى كرد و (256) سه‌عات كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كاندا كرد‌و (50) رۆژ له به‌غدا ماییه‌وه تا (200) ملیاره‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین رێگا ڕاسته‌كه ته‌بایی و یه‌كریزى كوردستانى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسى ڕاسته‌قینه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێم په‌رته‌وازه‌یى و ئاژاوه‌ى سیاسى و گووتارى بوغرایى ئاست نزمى سیاسیه.
وتەبێژی فراكسیۆنى یه‌كێتى
له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

2,813
People reached
122
Engagements
–
Distribution score
All reactions:
4242