هەرێم کەمال ئاغا : هیچ یاســـایەک ناتوانێت کاریگـــەری لەسەر پێگەی

  • May 28, 2023
  • 68 Views
هەرێم کەمال ئاغا : هیچ یاســـایەک ناتوانێت کاریگـــەری لەسەر پێگەی

هەرێم دروست بکات

#وڵات_میدیا#کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند”کۆمەڵێک کاری نا دادپەروەری وایکرد یەکێتی هەڵوێستی هەبێت و هیچ هەوڵێک بۆ لەتکردنی هەرێم لە ئارادا نییە، ناتەبایی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە نەک شتی تر، هیچ یاسایەکیش ناتوانێت کاریگەری لەسەر پێگەی هەرێم دروست بکات.”

هەرێم کەمال ئاغا ڕوونیشیکردەوە کە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی پێکەوە دانیشتوون و لەیەکتر نزیکبوونەوەکان قۆناغی باشیان بڕیووە، وتیشی”بۆیە ئەو بڕگەیەی لە پرۆژە یاسای بودجە کە باس لە پێدانی شایستەی دارایی هەر پارێزگایەک دەکات لەلایەن حکومەتی عیراقەوە گەر گازندەی هەبێت، بڕگەیەکی ئاساییە و کاریگەری نابێت.”

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی “گەر ستەم لە دهۆکیش بکرێت ئەم بڕگەیە دەیگرێتەوە و دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، کەواتە بڕگەکە تایبەت نییە بە سلێمانی، ئەمەش دەرئەنجامی ناکۆکی بوو، مادام سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دانیشتوون و لێکتێگەیشتن دروستبووە، ئەم برگەیە هیچ کاریگەری نابێت.”

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیکردەوە، تێبینییان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عیراق هەیە و تەنها دوو بابەت پێشنیاری ئەوان بووە، بابەتی گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و بابەتی دادپەروەری لە نێوان پارێزگاکان، تا گەرەنتی هەبێت پارێزگایەک هەست بە ماف خوراوی نەکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو