سنوورەكانی ئازادی كاری ڕاگەیـــاندن و هەڵگرتنی بەربەستەکان

  • June 7, 2023
  • 222 Views
سنوورەكانی ئازادی كاری ڕاگەیـــاندن و هەڵگرتنی بەربەستەکان

کاشما فاروق_رۆژنامەنووس

ئازادی كاركردنی میدیا و رۆژنامەنووس بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی میدیای هۆكاری سەرەكیە بۆ پێشكەوتنی وڵات و كۆمەڵگاش، بەڵام بەربەستەكانی ئازادی كاركردنی میدیای دەبنە ڕێگر لەو پێشكەوتنە!
زۆربوونی میدیا و ڕۆژنامەنوسان لەهەر وڵاتێك مانای بوونی ئازادی تەواو و پێشكەوتن نییە، چونكە زۆرجاران میدیاكان بەئامانج دەگیرێن و بەكاردەهێندرێن لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەمەش بەمەستی رەهاكردنی هێز و دەسەڵاتی خۆی و كۆنتڕۆڵكردنی پەیامی میدیا.

ئێمە لێرەدا باس لەو سنوورانە دەكەین كە پێوستە بۆ ئازادی میدیا دابندرێت و ئەو بەربەستانەش كەدەبێت هەڵبگیردرێن.

ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوس و دەزگایەكی میدیای مافی سەرەكیە بۆ كاركردنێكی پیشەیانە، بەڵام ئەو ئازادیەی سنوری ئازادی كۆمەڵگا و كلتور و ئاینی تێپەڕاند دەبێت سنووردار بكرێت و ڕێگری لێ بكرێت، چونكە كاتێك ڕۆژنامەنووس بەئازادانە دەستی بۆ هەموو پرس و بابەتەكان برد كێشەی كۆمەڵایەتی و هەندێ جاریش ئەمنی لێ دەكەوێتەوە، بۆ نمونە ڕۆژنامەنوس ئازادە بەدوای زانیاری بگەڕێت لەسەر هۆكاری تیرۆركردنی كەسێك بەڵام دەبێت ئازادی سنووردار بكرێت لەبلاوكردنەوەی ئەو هۆكارانەی لە تیرۆركردنەكە بونیان هەبووە و یان ئەو پلانەی بۆ تیرۆركردنەكە بەكارهاتووە، چونكە ئەمە لەروی ئەمنیەیەوە مەترسی لەسەر كۆمەڵگا هەیە رەنگە هەندێ کەس سوود ببین لە دووبارەكردنەوەی هەوڵێكی تیرۆركردن، یان ڕۆژنامەنووس ئازادە مەیدانیانە بچێتە شوێنی روماڵ كردنی شەڕێك بەڵام ئازادی سنووردارە لەوەی پلانی شەڕێك بگوازێتەوە، كەواتە هەموو ئەو سنوورانەی بۆ ئازادی میدیای و رۆژنامەنووس دادەنێرت لەسودی هەموو لایەكە، بەڵام ئەگەر ئازادیش نیشانەی سەرسوڕمانی كەوتە سەر و نەتواندرا لەدەرخستنی ڕاستیە سنووردارەكان بەكاربهندرێت ئەوا دەبێتە بەربەست لەكاركردنی و گەیاندنی ئامانجی میدیای.

لەكوردستان بەربەستەكانی كاری میدیای زۆرن و بەحیزبی كردنی دەزگای ڕاگەیاند ئەو بەربەستانەی زیاتر كردووە، بوونی بەربەستەكان دەبنە هۆی شاردنەوەی راستیەكان و خۆڵ كردن بەچاوی كۆمەڵگا، پەیامی میدیا لەهەرێمی كوردستان نارونە و ئاماجی میدیا جێگەی گومانە، بەڵام ئەوەی گرنگە لەبەرچاو بگردرێت لابردنی ئەم بەربەستانەیە لەڕێی سنورداركردنی ئازادی كاركردنی میدیای چونكە وەك دەزانین نەك میدیا بەڵكو كۆمەلگایش بەبێ بوونی ئازادی دەمرێت، ئێستا ئەوەی دەبێ بكرێت زیاتر ئاشناكردنی رۆژنامەنووسە بەمافی ئازادی كاركردنی و هەوڵدان بۆ هۆشیاری دەسەڵات لەبوونی بەربەستەكان و مەترسیەكانی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو