بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برای من دەمێنێتەوە

  • June 9, 2023
  • 113 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برای من دەمێنێتەوە

وڵات_میدیا #کوردستان

“جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برا و هاوڕێ و كارەكتەرێكی دیاری یەكێتی دەمێنێتەوە”
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبوونەوە.
‏‎لەكۆبوونەكەدا دوایین گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و ژیانی هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. لەو چوارچێوەیەشدا جەلال شێخ ناجی ئەرك و ستراتیژی نوێی ئاژانسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم خستەڕوو.
‏‎لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندوونەناسی و هەوڵی دڵسۆزانەی جەلال شێخ ناجی كرد بۆ راپەراندنی ئەركەكانی لە قۆناغە جیاوازەكاندا و راشیگەیاند، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە رێڕەوە دروستەكەدا هەنگاو دەنێت و بە هەمان رێچكەی سەردەمی سەرۆك مام جەلال درێژە بە ئەركەكانی دەدات كە خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا دەبینێتەوە. ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمانە و تەنیا ئامانجی ئاژانسەكە پاراستنی كوردستانە دوور لە پاوانخوازی و بەرژەوەندیی تایبەت.
‏‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەكی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دەربڕی و وتی، جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برا و هاوڕێیەكی نزیكی من و كارەكتەرێكی دیاری یەكێتی دەمێنێتەوە. كەسایەتییەكی كاریگەری ناو دەزگا ئەمنییەكانە و مێژوویەكی درەوشاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاسا شكێناندا تۆماركردووە. لەم ئەركەشدا بەهەمووشێوەیەك پشتیوان دەبین و بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم ئەركە مێژووییە رادەپەڕێنین.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو