ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە؛ ساڵانە 100 هەزار دۆنم خاکی عێراق دەبێت بە بیابانبوون

  • June 16, 2023
  • 85 Views
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە؛ ساڵانە 100 هەزار دۆنم خاکی عێراق دەبێت بە بیابانبوون

وڵات_میدیا #کوردستان

ئەم ووتەی وەزیری ژینگەی عێراقە سەبارەت بە مەترسییەکانی دیاردەی بە بیابانبوون.
(بەداخەوە، دیاردەی بەبیابانبوون لە باشوری کوردستان سەری هەڵداوە بەڵام هیچ داتا و ئامرێک نییە باسی لێوەبکات کە ئەمەش مەترسییەکەی لەداهاتوودا بەدەر دەکەوێت).
لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو وشکەساڵییەی کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لە ئەنجامی بڕینی لقەکانی ڕووباری دیجلە لەلایەن ئێرانەوە و کەمبوونەوەی لێشاوی ئاوی تورکیا بەرەو عێراق لە ڕێگای ڕووباری فوراتەوە، وڵاتەکەی خستۆتە بەردەم وشکەساڵییەکی بێ وێنە قەیران، کە بووەتە هۆی بچووکبوونەوەی ناوچە کشتوکاڵییەکان بۆ نیوە و بێبەشکردنی چەند پارێزگایەک لە کشتوکاڵ بە تەواوی، بەپێی پلانەکان.
بەپێی ئامارەکان، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواوە، ساڵی 2017 عێراق بە پلەی پێنجەم دێت کە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا 2023 عێراق لەو پلەیەدا ماوەتەوە نەیتوانیوە هیچ گۆڕانکارییەک درووست بکات، لە کاتێکدا وڵاتی میسر، پلەی دووەم بوو ئێستا پلەکەی گۆڕیوە بۆ سی و نۆیەم ووڵات.
بەرکەوتەی کەمبوونەوەی بێ وێنەی ڕێژەی بارانبارین و داهاتی ئاو، عێراقیش یەکێکە لە وڵاتانی کە سەرچاوەکانی ئاوی لەناو خاکی وڵاتانی دراوسیێدایە، کەمی ڕۆیشتنی ئاو کاریگەری لەسەر زیادبوونی ڕێژەی بیابانبوون و کەمی زەوییە بەپیتەکان هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بە بیابانبوون.
پێشتریش وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم لەدەست دەدات بەهۆی کێشەی بیابانبوون و دەسدرێژی بیابانەکانەوە، هەروەها مەترسیدارترین شت پەرەسەندنی تەپۆڵە خۆڵەکانە لەو ناوچانەی کە هەمیشە بەپیت و بەڵێندراو بوون لە کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی بەرهەمی ئاسایشی خۆراکی وڵات”.
ساڵی ڕابردووش، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، مستەفا غالب مەخەیف، دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدانی ڕاگەیاند، کە بڕی ١٧ ترلیۆن دیناری عێراقی تێپەڕاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیابانبوون و گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتەکەیدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی سەنتەری پولیتزەر، کە ئاماژەی بەوە کردووە گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ژیان و کەمی ئاو و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، بۆ زیاتر وشکەساڵی و بیابانبوون، بەو پێیەی وشکەساڵی بووەتە هۆی ئەوەی عێراق لەسەدا 49ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەفیڕۆ بدات.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ وشکەساڵی کاریگەری لەسەر زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان هەیە. بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان
پێشبینییەکان بۆ بەبیابانبوون.
زەوییەكان و وشكەساڵیی: بۆ ساڵی 2035 وا خەمڵێنراوە 1.8 ملیار كەس بە هۆی كەم ئاوییەوە بناڵێنن و، سێیەكی جیهانیش لە زۆربەكارهێنانی ئاو، تێیبپەڕێنن.
– زەوی و ئاسایشی مرۆیی: بە پێنانە ناو ساڵی 2045، نزیكەی 135 ملیۆن كەس كۆچ و ڕەو دەكەن.
– زەوی و ژینگە: گێڕانەوەی خاكی سیستمی ژینگەیی داهێزراو، دەتوانێت ساڵانە نزیكەی 3ملیار تۆن لە كاربۆن خەزن بكرێت، كە یەكسانە بە نزیكەی 25٪ بەكارهێنانی زەوییەكان
هۆكارەكانی بەبیابانبوون..
دوای زانینی زیانەكانی بەبیابانبوون، پێویستە هۆكارەكانی دروستبوونیشی بزانین، بەشێوەیەكی گشتی زیاتر بەهۆی ئەم هۆكارانەوە دیاردەی بەبیابانبوون دروست دەبێت:
ـ زیادەڕەوی لە لەوەڕاندند، لەدەستدانی ڕووەكی سروشتی،لەناوبردنی دارستانەكان
ـ چڕی دانیشتووان لە ناوچەیەكی،دیارییكراوی زەویدا،گۆڕانی كەشوهەوا،برسێتی‌و هەژاری‌و ناسەقامگیری سیاسی،وشكەساڵی
هۆكاری سەرەكیی ئەو دیاردەیەش، بریتییەلە چالاكییەكانی مرۆیی و بارگۆڕانەكانی ژینگەیی.
رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون کە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە، تاکە رێککەوتنی نێودەوڵەتییە کە لەڕووی یاساییەوە پابەندکەرە و ژینگە و گەشەپێدان بە بەڕێوەبردنی بەردەوامی زەویەوە دەبەستێتەوە. لایەنەکانی پەیماننامەکە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی زەوی و خاک و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ناوچە وشکەکان، ناوچە وشکەکان، نیمچە وشکەکان و وشکەکانی ژێر شێدار کە هەندێک لە ئیکۆسیستەم و گەلە هەرە لاوازەکان تێیدا هەڵکەوتوون.
کۆبوونەوەی گشتی ڕایگەیاند کە بیابانبوون و وشکەساڵی کێشەی ڕەهەندی جیهانین بەو پێیەی کاریگەرییان لەسەر هەموو ناوچەکانی جیهان هەیە، هەروەها کردەوەی هاوبەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی بەتایبەت لە ئەفریقا، ئەمەش لە 17ی حوزەیران بوو وەک.
“ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی” بە بڕیارنامەی ١١٥/٤٩٥ی خۆی کە لە کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەسەند کرا.
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو