وڵات_میدیا #کوردستان
رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییەکانى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پێگه‌ی هه‌رێم زۆر لاوازبوه و وڵاتانی دنیا ماندوبون له پشتیوانی كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، دەشڵێت: دروستبونی گۆڕان بۆ حكومرانی باش، داداپهروهر، شه‌فاف و به‌نیشتیمانی كردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بوو.
هۆشیار عومه‌ر، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند؛ پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به دۆستی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و گۆڕانكارییان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا پێگه‌ی هه‌رێم زۆر لاوازبوه و ئه‌و وڵاتانه ماندوبون له پشیتوانی كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، بۆیه نایانه‌وێت به‌و شێوه‌ی پێش‌و به‌رده‌وام بن، به یه‌كێتی و پارتیان وتوه ئارامگرتنمان كۆتایی هاتوه.
وتیشی،”ئاراسته‌ی كاركردنی سیاسی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان و ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی كوردیش به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌ڕوات كه ویستی به‌هێزكردنه‌وه‌ی به‌غدادیان هه‌یه، به‌جۆرێك بتوانێت له‌ته‌واوی عێراقدا حكوم بكات، كه به‌شێكی زۆری ئه‌ركه‌كه‌ش كه‌وتوه‌ته سه‌رشانی ئه‌و وڵاتانه”.
هۆشیار عومه‌ر، راشیگه‌یاند؛ دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ رێگریكردن بو له‌م روداوانه‌ی كه ئێستا روده‌دات، گۆڕان ده‌یویست حكومرانیهكی باشمان هه‌بێت، داداپهروهر و شه‌فاف بێت، هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به نیشتیمانی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسیه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌زیانی گه‌وره‌ی له هه‌رێم داوه، نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه به ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و شێوازه له سیاسه‌ت، به‌غدادیش باش تێگه‌یشتوه و به‌وحاڵه ده‌زانێت بۆیه هه‌مو فشاره‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، گوێنه‌گرتنه له وڵاتانی ده‌روه و ئۆپۆزسیۆن له‌ناوخۆدا، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خستنه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، نه‌بونی حكومڕانییەکى باش دۆخی كوردستانی به‌ئه‌مڕۆ گه‌یاندوه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه خه‌ڵكی هه‌رێم ئاماده نییه جارێكی دیكه وه‌كو پێش‌و پشتیوانی حزبه‌كان بكات.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED