وڵات_میدیا #کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. عادل عەبدولمەھدی، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کرد.
لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک لە بوارە جیاوازەکاندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ کاری پێکەوەیی و هەنگاوی کردەیی لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵات و رایگەیاند، سیاسەتی ئێمە روونە و ئامانجمان خزمەتکردنە، بۆ ئەمەش لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان داوە و ویستوومانە دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.
وتیشی، هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی فاکتەری سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکە کە شایستەی خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بێت.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED