وڵات_میدیا #کوردستان
یادکردنەوەى گۆران لە نێوان دروشم و کرداردا
هیچ گومانێك نیە لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەرابردودا وەك هێزێكی كاریگەر بە ئامادەبونی كاك نەوشیروان گۆرانكاری ڕیشەیی و شۆرشی بەرپاكرد لەزۆر پرس وبواردا، رونیشە گۆڕان لاوازبو شكستی هێنا بۆیە زۆر پرس وكایەی گشتیش فەشەلی هێناو پاشەكشێی كرد بۆیە تائێستاش هیچ هێزێك نەبوە تجاوزی بەرنامەكەی بكات ، بەڵام لەیادی 25ى 7دا، ئەوەی بۆ وتن و بەرجەستەکردنى دۆخی ئێستای گۆڕان گرنگە و جێگەیەک بگرێت،” گۆڕانكاری ڕیشەییە لە شێوازی ئیدارەدانی هەنوکەی خودی بزوتنەوەکە” وگۆرانكاری لەم فۆرم وشێوازەی پەیرەوی دەكەین..
هەرچەندە گۆران لەبەرواری دروستبونیەوە دەیان خالی جوان وپڕ سەروەری تۆماركردوە بەلام
ناكرێت هەر لەرابردودا بژی بەبێ بەردەوامیدان بەبنەماوبۆچون و دنیا بینی و هەڵوێستەكانی بۆ ئێستاو داهاتوو ، چەند ساڵێكە ئەم یادە بێ ئامادەیی كاك نەوشیروان دەكرێتەوە یاد لەدوایی یاد ئاسۆیی بزوتنەوەكە بەرەو لێڵی ونادیار هەنگاو دەنێ ودوردەكەوینەوە لەئامانجەكان،هەمومان دەزانین تائێستاش بەرنامەو دنیابینی كاك نەوشیروان و گۆڕان بۆ ئەم هەرێمی كوردستانە زۆر پێویستەوچارەسەرە بۆ کایەى سیاسى و حکوکمڕانى ،كەدەبوو ئەم یادەبكەینە دەروازەیەك بۆ دوبارە بەهێزبونەوەوخۆڕێكخستنەوەوبەخۆداچونەوەوسەرخستنی ئاشتەوایی