هۆشیار عەبدوڵا: کابینەی نۆ شکستی هێنا لەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا

  • August 7, 2023
  • 60 Views
هۆشیار عەبدوڵا: کابینەی نۆ شکستی هێنا لەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا

#وڵات_میدیا#کوردستان

بۆ مێژوو..

بە کورتی دەربارەی گفتوگۆکانی یاسای نەوت و غاز!

یاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی لەو یاسا گرنگ و پڕ بایەخانەیە کە رەهەندی نیشتیمانییان هەیە، کێ رێگەیداوە لەسەر یاسایەکی لەو جۆرە گرنگ بێ پرس و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک، پسپۆڕ و شارەزایان، حزبەکانی دەسەڵات چەند جۆکەرێک،(کە بۆ هەموو دانوستانێک دەیان نێرن بێ ئەوەی پسپۆڕیان هەبێت) بکەنە نوێنەری هەرێم سەبارەت بەو یاسا گرنگە؟!

راستە لە ئێستادا لەبەر ئەوەی کابینەی نۆ رێگەی نەدا هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێ و شکستی هێنا لە ئامادەسازی هەڵبژاردن، هەرێم پەرلەمانەکەی هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ئایا نەدەکرا چەندین ۆرک شۆپ و دیداری ڕاستەوخۆ و گفتوگۆی کراوە لەسەر ئەو یاسایە ئەنجامبدرێ تا لای هەموان ڕون بێ کە مافی هەرێم چییە و چۆنە؟!

دەبوو ئێستا ئەو یاسایە و ناوەرۆکەکەی بکرێتە باسی ڕایگشتی خەڵک بزانێ دەسەڵاتدارانی هەرێم کە ساڵانێکە باسی کێشەی قوڵی نێوان خۆیان و دەسەڵاتدارانی شیعە دەکەن لەسەر نەوت، ئێستا لەسەرچی خیلافیان هەیە و لەسەرچی رێکدەکەون؟!

ئەو یاسایە تەشریعکردنی گرنگە، تا ئێستا کە دواکەوتوە چینی دەسەڵاتداری (شیعە) و چینی دەسەڵاتداری (کورد) لەبەر گەندەڵی و پیسخۆری داهاتی نەوت نەیانهێشتوە ئەو یاسایە تەشریع ببێ، ئێستا کە یاساکە گفتوگۆ دەکەن بۆ مافەکانی هەرێم بەرپرسیارێتی مێژویی لەئەستۆی پارتی و یەکێتی بە گشتی و ئەو گروپەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دایە کە بە تێڕاوانینێکی تەقلیدی حزبی داوای ئامادەیی هەرێم دەکەن لەو یاسایەدا!

ساڵانێکە وەفد بە قۆڵ ڕاوەشاندن دەنێرنە بەغدا و رێکەوتن دەکەن و زۆرنابا دێنەوە و لێرەوە دەست دەکەن بە کڕوزانەوە و گڕوگاڵ گوایە فێڵیان لێکراوە، ئایا بۆ ئەم یاسایەش هەمان بەزم چاوەرێ بکەین؟!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو