ئاوات شێخ جەناب: مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێنە بەگرێبەست

  • August 8, 2023
  • 99 Views
ئاوات شێخ جەناب: مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێنە بەگرێبەست

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەسەرە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە و تایبەتە بە چارەسەركردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ و تێیدا هاتوە، كۆبونەوەمان ئەنجامدا (هەردو وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی و ئابوری) بڕیارماندا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردو وەزارەت، پاش چەندین كۆبونەوە و كۆكردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر ئەوبابەتە، هەردولا رێكەوتن لەسەر كۆنوسێك كە تێیدا پێشنیاركراوە وانەبێژان بكرێن بەگرێبەست، بەوەش بڕی چوار ملیار و 255 هەزار و 896 هەزار دینار زیاد دەبێت بۆ كۆی شایستە داراییەكانیان (موچە) كە لەئێستادا وەریدەگرن.

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆنوسی لیژنەی هاوبەشمان پەسەند كرد هەردو وەزارەت پێشنیاز دەكەین بكرێن بەگرێبەست.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو