ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە تێیدا داواکراوە ھاوشێوەی عێراق سوتەمەنی و بەنزین بۆ ھەرێم دابین بکرێت و نرخەکانیش ھاوتا بکرێن.
لە ماوەى ڕابردوودا غالب محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی لە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکرد، کە تێیدا داواکراوە دادگا بڕیار و ڕێ و شوێنەکانی وەزیری نەوت ڕەتبکاتەوە بۆ جیاوازی کردن لە نێوان ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تایبەت بە دابینکردن و نرخی بەرھەمە نەوتییەکان.
غالب محەمەد لە سکاڵاکەدا داوایکردووە، ئەو جیاوازییە نەھێلرێت و ڕێ وشوێنی یاسایی بگیرێتە بەر بۆ ھاوتاکردنەوەی نرخەکان و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق.
لەسەر ئەو سکاڵایە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سکاڵایەکە بکات کە تێیدا داواکراوە جیاوازی لە دابەشکردن و بەهای سووتەمەنییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق نەمێنێت و حکومەتی عێراق ئەو بەرهەمانە لە کوردستانیش دابەش بکات.
ئەو سکاڵایە لە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە، پارێزەری دۆسیەکەش ڕایگەیاندوە، سەرجەم بەڵگەکان دەخەینە بەردەستی دادوەر.