فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وتى: “به‌هیوام شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بتوانن قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بكه‌ن كه بڕى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه بنێرێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى من له به‌غدا ئاراسته‌كان به‌مشێوه‌یه، 750 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ مووچه و به نیوه‌ى داهاتى گومرگییه‌وه ده‌بێته زیاتر له 800 ملیار دینار، به‌و پاره‌یه مووچه دابه‌شده‌كرێت”.
به وته‌ى فازل نه‌بى، “له ئێستادا حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌یه‌وێت پاكتاوى حساباتى دارایی نێوان خۆى و هه‌ولێر بكات بۆ مانگه‌كانى نیسان، ئایار، حوزه‌یران، ته‌مموز و ئه‌یلول، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت داهاتى فیعلى هه‌رێم چه‌نده و ئه‌وان چه‌ند پاره‌یان ناردووه و ده‌توانن چۆن پاره بنێرن و چه‌ند بنێرن”.