لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە كچێكیان ڕفاندبوو .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیار نەماوە،بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوەو توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن كە كچێكیان ڕفاندبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران :
ژ،أ،أ لەدایكبووی 2004
ه،ی،ح لەدایكبووی 1999
ش،ع،م لەدایكبووی 2001
ر،ر،أ لەدایكبووی 2003
پ،ج،ح لەدایكبووی 2002
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .