کاروان یاروەیس بۆ وڵات: سودانی دەسەڵاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هەیە

  • September 2, 2023
  • 106 Views
کاروان یاروەیس بۆ وڵات: سودانی دەسەڵاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هەیە

کاشما فاروق

کاروان یاروەیس، رایگەیاند: حکومەتی هەرێم چاوی لە بەغدایە و هیچ بەدیلێکی بۆ پێدانی مووچە نییە، وە سودانی دەسەڵاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هەیە.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاروان یاروەیس، بە وڵات_میدیا ڕاگەیاند: شاندەکەی هەرێم لەگەڵ عێراق نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و بریارە هەفتەی داهاتوو بچنەوە بەغداد،هۆکاری ڕێکنەکەوتنەکەش بەهۆی ئەوەوەیە ئەو داتا و ژمارانەی هەرێم دەیدات ڕێک نین و بەمەش ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق ئاڵۆزکردووە.
وتیشی:ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بروات تەنها ڕێگای ناردنی مووچەی هەرێم بە ڕێککەوتنی سیاسی دەبێت، وە لەماوەی رابردوو یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی یەكێتی چەند جار چبووە بەغدا تاوەکو پاڵپشتی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق بکات

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو