کاشما فاروق
چاودێرێكی سیاسی لەبارەی نامەكەی مەسرور بارزانی بۆ جۆبایدن دەڵێت; بەم زوانە ئەمریكا هەڵوێستی خۆی دەبێت و وەڵامی نامەكەی مەسرور بارزانی لەبارەی خراپی دۆخی هەرێمی كوردستان دەداتەوە.
د.سامان شاڵی، چاودێری سیاسی، بە وڵات_میدیای ڕاگەیاند: نەبوونی مووچە و بوودجە یەكێكن لەو هۆكارانەی كە بوونەتە مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێم، هەروەها هێرشە بەردەوامەكانی توركیا و سیاسیەكانی ئێران لەخاكی كوردستان، یەكێكی دیكەن لەو مەترسیانەی كە مەسرور بارزانی بەروونی بەئەمریكای ڕاگەیاندووە.
وتیشی: ئەمریكا لەدوای شەڕی رووسیا وا دەركەوت بەشێك لە وڵاتانی پشتگوێ خستبێت ئەمەش ترسی دروست كرد بۆ عێراق و هەرێم بەڵام ئەمریكا بەرژەوەندی لەگەڵ هەرێم هەیە و كۆبوونەوە ئاشكرا و نهێنیەكانیشیان بەردەوامە.