کاشما فاروق
دکتۆر کرمانج گوندیی، پڕۆفیسۆر لە زانستگەی ستانی تێنێسیی، لەڕێی وڵات_مدیا، ئاشكرای كرد، بایدن ناوەرۆكی ئەو نامەیەی مەسرور بارزانی بۆی ناردبوو دای بە پێگەی “ئەلمۆنیتەر” ئەمریكی تاوەكو بڵاوی بكاتەوە و گرفتی زیاتر بۆ هەرێم دروست ببێت.
دەشڵێت: ئامانج لەبڵاوكردنەوەی نامەكەش بۆ ئەوەیە دەری بخات كەچیتر ئەمریكا پشتیوانی دەسەڵاتی پارتی ناكات و رێگاش بۆ عێراق خۆش دەكات تاوەكو زیاتر خۆی بەسەر هەرێم فەرزبكات.
وتیشی، تەنها ئەمەش نا بەڵكو بەم كارەشی گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا و ئێران لێدا و ئاشكرای كرد چیتر هەرێم لەژێر پارێزراوی ئەمریكادا نەماوە و هۆكاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ریفراندۆم لەوكاتەی مەسعود بارزانی بەئاشكرا دژایەتی ئەمریكای كرد و كاڵفامانە بریاری دا.
نامەكەی مەسرور بارزانی بۆ بایدن چەندین راستی ئاشكرا كردوو و مەسرور بارزانی بەروونی بەبایدن دەڵێت دەسەڵاتەكەمان خوێنی لێ دەچۆرێت و قەوارەی هەرێم بەهۆی هێرشی توركیا و هێزەكانی رۆژهەڵات لەناو خاكی كوردستان و نەبونی بودجە و مووچە كەوتۆتە مەترسیەوە.