وڵات_میدیا #کوردستان
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پشتیوانیی خۆی بۆ فهلستینییهكان لهدژی ئیسرائیل راگهیاند
سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان له پهیامێكی پشتیوانیدا بۆ فهلهستینییهكان لهدژی ئیسرائیل، رایگهیاند: ئەوەی لە نێوان تێكۆشەرانی فەڵەستین و سەهیۆنیە داگیركەرەكاندا ڕوویدا، جێبەجێبوونی فەرمایشتی خوای بەرزە.
عهلی باپیر، سهرۆكی كۆمهڵی دادگهری له پهیامهكهیدا دهڵێت: لەمێژە هێزە سەهیۆنیەكان هەڵدەستن بە كوشتن و وێرانكردن و سووتاندن و دەركردن و جۆرەكانی دیكەی دەستدرێژی و ستەم دژی فەڵەستینییەكان هەموو سنوورێكی بەزاند و جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا، بۆیە كاتی ئەو كاردانەوە هاتبوو كە بینیمان.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی كۆمهڵی دادگهری:
ڕونكردنەوەیەك لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر ڕووداوەكانی فەڵەستین.
بسم الله الرحمن الرحیم
ئەوەی ئەم بەیانییە ڕوویدا لە نێوان تێكۆشەرانی فەڵەستین و سەهیۆنیە داگیركەرەكاندا لە دەوروبەری غەززە، جێبەجێبوونی فەرمایشتی خوای بەرزە….
چونكە لەمێژە هێزە سەهیۆنیەكان هەڵدەستن بە كوشتن و وێرانكردن و سووتاندن و دەركردن و جۆرەكانی دیكەی دەستدرێژی و ستەم دژی فەڵەستینییەكان هەموو سنوورێكی بەزاند و جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا، بۆیە كاتی ئەو كاردانەوە هاتبوو كە بینیمان.
لەخوای بەرزیش داواكارین كە هاوكاری فەڵەستینییەكان و تێكڕای ستەملێكراوان و چەوسێنراوانی دونیا بێت وە بەسەر دوژمنانی ستەمكار و داگیركەریاندا سەریان بخات.
هیوادارم لەوەی ڕوویدا پەند و ئامۆژگاری هەبێ بۆ هەركەسێك كە پەند وەربگرێت لە ڕووداوەكانی ڕۆژگار، بەتایبەت سەهیۆنییە داگیركەرەكانی یەكەمین ڕووگە و سێهەمین حەرەمی موسوڵمانان.
لەسەر تێكڕای موسوڵمانانیش پێویستە پشتیوانی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین بكەن بەهەرچی لە توانیاندایە ئەگەر بە دووعایەكیش بێت.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED