بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان

وڵات_میدیا #کوردستان

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

‏‎لەدیدارێکدا گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بەتایبەت لەنێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە بەجۆرێک دەستوور و گفتوگۆ بناغەی پەیوەندییەکان بن.

‏‎هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر کۆی هاوکێشەکان هەڵوەستەیکرد و ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە ئەرێنی و یاساییەکان کرد بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق و رایگەیاند، هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان، بۆ ئەوەش چەندین میکانیزمی پێویست خراوەتەڕوو تاوەكو ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەربکەین و بە یاسا ماف و ژیانی خەڵکی هەرێم مسۆگەر بکەین.

‏‎سەبارەت بە پرسی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی وەفدی میوانی بەرچاوڕوونکرد و بەربەستەکانی بەردەم ئەم هەنگاوە نیشتمانییەی خستەڕوو، جەختیشیکردەوە کە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەشدا تاوەكو بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان هێزێکی نیشتمانی و تۆکمە بونیادبنێین، یەکێتیش پشتیوانیی تەواو لە سەرخستنی ئەم ئامانجە نیشتمانییە دەکات بە شێوەیەک یەکسانی و دادپەروەریی تێدا رەچاوبکرێت.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو