بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاکەکەمان کاری لەپێشینەمانە

  • October 17, 2023
  • 41 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاکەکەمان کاری لەپێشینەمانە

وڵات_میدیا #کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی هەرێم، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی ستایشی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی کرد کە دڵسۆزانە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبەجێکردنی ئەرکە هەواڵگرییەکان بەردەوامە، راشیگەیاند، دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاکەکەمان کاری لەپێشینەمانە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان فراوانتربکرێت و هەموو تواناکان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سوپاسی پەرۆشی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵی کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لە سەرخستنی ئەرکەکانی ئاژانسەکە و هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی خەڵک و ئاسایشی هەرێمەکەمان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو