نێچیرڤان بارزانی، لەمیانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی سۆران، وتارێكی پێكەشكردو لە بەشێكی وتارەكەیدا، داوای لە مامۆستایانی ناڕازی كرد، كۆتایی بە بایكۆت بهێنن و دەرگای خوێندنگەكان بكەنەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی:” داوا لە مامۆستایان و كارمەندانی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەكەم كە لەهەر شوێنێكی كوردستان قەیران و دواكەوتنی مووچە تەنگی پێ هەڵچنیون، بەردەوام پەروەردەو فێركردن و خوێندنی نەوەكان نەبێتە قوربانیی بارودۆخەكە، با چیتر دەرگای قوتابخانەو پەیمانگەو كۆلێژەكان دانەخرێن و داخراو نەبن”.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانین، دڵنیابن حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ باشتركردنی ئەم دۆخەكەی كە ئێستا هەیە