وڵات_میدیا #کوردستان
ڕاگەیاندراوێک لە دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیەوە
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
لەسەرەتای دروستبوونی دەستەکەمانەوە تا ئەمڕۆ ، هەنگاوی جیاواز و مەدروس و کاریگەرانەی دەستبەجێی ناوە لە خزمەتی چارەسەری ڕیشەیی کێشەی درێژخایەنی مامۆستایاندا ، بەجۆرێک نەک چالاکوان وگروپەکانی تر بەڵکو سەرجەم حزب و پەرلەمانتاری حزبەکانی تێپەڕاندوە و بۆ یار ونەیاری سەلماندوە کە دەستەیەکی چالاک و پڕ ووزەیە و سەختە زۆرێک پێشبینی هەنگاونانمان بکەن.
پەیجە فەرمی ونیمچە فەرمیەکانی پاراستن کارو پیشەیان بۆتە دژایەتی و بوختان هەڵبەستن و تۆمەت بەخشینەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر دەستەکەمان وبەئامانجگرتنی سەرجەم ئەندامانی دەستەکەمان، هەروەکو هەرێم شامی شەریف بێت و هیچ کێشەیەکی نەبێت ، تا ئەم پەیجە ڕوو زەردە بێ ئابڕووانە دەیان جار هێرشی ناڕەوایان کردۆتە سەر ئەندامەکانمان بەهاوکاری هەندێ کەسی خۆفرۆشی بێ سەنگ کە لەسەرەتاوە چاویان بە لەدایکبوونی دەستەکەمان هەڵندەهات و کەوتنە دژایەتی کردنمان ،کەزۆرباش ئەزانین کێن و بۆ چ مەرام وئەجێندایەک کاردەکەن.
لەماوەی کەمتر لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لەو پەیجە خۆفرۆشانەوە زیاتر لە هەشت جار هێرش کراوەتە سەر دەستەکەمان و مامۆستا دڵشاد میرانی و هەردوو پەرلەمانتاری پێشوو بەڕێزان دکتۆر غالب محمد ومامۆستا یوسرا ڕەجەب و هەندێك لەو كەسایەتیە ناڕازیانەی لەدەستە و گروپەكانی تر هاوسۆزمانبوون هەروەها جنێودان وسوکایەتی بە دکتۆر یوسف کیلابی پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی عێراق و بەڕێر شێخ ڕەیان کلدانی و چەند كەسایەتیەكی تری عێراق.
دەستەکەمان ئەوهەڵمەتە چەواشەکاری وجنێوفروشیە سیستماتیکە ڕسوا وشەرمەزار دەکات وبەمافی خۆی دەزانێت هەموو هەنگاوێک دژیان بگرێتە بەر.
دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی
چوارشەممە ۲٥/ ۱٠ / ۲٠۲۳
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED