وڵات_میدیا #کوردستان
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
ڕونكردنەوەیەك لەدەستەی داکۆکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیەوە بۆ رای گشتی .
دەستەکەمان باوەڕی تەواوی هەیە کە بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و سەرجەممان هاوڵاتی عێراقین ، وە سەرجەم پڕۆژە و هەوڵەکانمان بە ئاراستەی عێراقە بەبێ هیچ دوودڵیەک .
دەستەکەمان لە ڕابردوو ، ئێستا و لەداهاتووشدا بەشانازیەوە کاردەکات لەپێناو چەسپاندن وسەندنەوەی مافی زەوتکراوی هەموان لە ڕێگەی بەغدادەوە بەرەو دەرهێنانی یەکجارەکی پرسی موچە لەژێر دەستی موچەدزەکانی هەرێم و گەرەنتی کردنی لەڕێکەی کارتی بانکی و بانکە عێراقیە باوەڕپێکراوەکان نەک بانکی نەوت دزو موچە دزەکان.
ئێمە زۆرباش ئاگادارین کە هەوڵەکانمان دەسەڵاتی موچە دزی دوچاری شۆک وفۆبیا کردوە ،لەبەرئەوە ماوەیەکە بووینەتە ئامانجی تیرەکانی دوژمن لەڕێگەی دەیان پەیج وئەکاونتی درۆزنی خۆیانەوە کاردەکەن بۆ هۆنینەوەی تۆمەت و چەواشەکاری بەرامبەر دەستەکەمان بە گشتی و هەندێک ئەندامی چالاک و بوێر و دڵسۆزی دەستەکەمان بەتایبەتی،
دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان فەرمانبەرانی ناڕازی ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەندامانی دەستە بەو پەڕی گیانی خۆنەویستانەو دڵسۆزانە کاری خۆیان دەکەن ، وە دەستخۆشییان لێ دەکەین تا زیاتر دژایەتی نەوت دز و موچە دزەکان بکەن ،
سەرکەوتووبێت خەباتی پیشەیی سەربەخۆی مەدەنیانەی مامۆستایان و فەرمانبەران .
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی .
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED