بێستون علی بنگردی: سوپای ئیسرائل ” پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ “جێبەدەکات.

  • November 1, 2023
  • 101 Views
بێستون علی بنگردی: سوپای ئیسرائل ” پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ “جێبەدەکات.

وڵات_میدیا #کوردستان

پرۆتۆکۆڵی “هانیباڵ ” یەکێکە لەو ڕێساو بڕیارە دەگمەنانەی لەکاتی جەنگدا لە نێو سوپای ئیسڕائل جێبەجێدەکرێت .
پڕتۆکۆڵی هانیباڵ لەساڵی 1986 بۆیەکەمجار لەناو سوپای ئیسرائل دادەنرێت و بەسەرپەرشتی لیژنەیەک کە لەژەنەڕاڵ”ئوری ئۆر” سەرۆکی پێشوی ئەرکانی ئیسرائل وهەریەک لە” گادی ئەشکەنای” لێپرسراوی هەرێمی باکوری سوپا و عەمرەم لڤین و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ،جەنەڕاڵی یەدەگ “یاکۆڤ ئامی درور” کەخودی وشەکە عیبریەو بۆ ڕێگری کردنە لە خۆڕادەستکردنی سەربازەکانە بە دوژمن وەک دیل.
پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ بۆ ڕێگری کردن لەو سەربازانەی لەجەنگدا خۆیان ڕادەست دەکەن ،یاخود کاتێک سەربازەکان دەکەونە دەست دوژمنەکانیان ئەوا بێ گوێدانە مۆراڵی سەربازی و پرەنسیپەکانی مافی مرۆف، ئەوا لەڕێگەی هێرشی وێرانکار ، یاخود یەکلایکەرەوە دیلەکانیان دەکەنە ئامانج و گوێنادەن کە سەربازن،یا دیلن ،بەڵکو بەم ڕێو شوێنە سەربازیە، زانیاری لای دیلەکان ووەمێنێتەوەو ئەیزەنە ژێرخاکەوەو دواتریش ئامانجەکەیان خێراتر بەدیدەهێنن.
سوپای ئیسرائل تاکە سوپایە ەجیهان ئەو پرەنسیپەی هەیەو لەلەلایەن سوپا ،هەروەها لەناو خۆو لەدەرەوەدا جێگەی ڕەخنەیەو سەربازەکانیان لەمەیدانی جەنگدا پێیان خۆشە لەسێدارە بدرێن نەک بەدیل وبەوشێوازە لەچنگی دوژمن و لەگەڵ دوژمندا بکوژرێن.
لەئیستادا پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ بەنهێنی جێبەجێ دەکرێت و لێدانی فراوان لەغەزرەو گوێنەدان بە جیاکردنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازو دیلەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵە،بەڵام ئیسرائل ناڕاستەوخۆ ئەنجامیدەدات، چونکە کەدەرکەوێت ئیسرائل بە دیاریکراوی دیلەکان دەکاتە ئامانج و بەبێ جیاکردنەوەیان ئەوا لەم دۆخەی دا بەشێوەی ڕێکخراو بەبۆمب دیلەکانیشی دەکوژێت ،بەپێی زانیاریەکان تائیستا زیاتر لە50دیل یا بارمتە لەناو غەززەو بە مەبەست کوژراون و کە هاوڵاتی بیانی ڕێژەی سەرەکی ئەو کوژراوانەنن بەڵام بەدڵنیایی بەهێمنی و لەوچوارچێوەیەدا پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ کۆتایی بەدیل و بارمتەکان دەهێنێت و تا پرۆسەی هێرشی زەمینی تەواودەبێت دیلەکان و بارمتەکان لەگەڵ خاک و خەڵکی غەززە تێکەڵ دەبن ، بەمەش ئیسرائل پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ جێبەجێ دەکات و ئامانجەکانی دەپێکێت و دواتر تاوانەکەش دەخاتە ئەستۆی حەمماس، بەمەش ئیسرائل دەستکراوە دەبێت.
بەبۆچونی من غەزە دەکەوێتە دەستی ئیسرائل و خەڵکەکەشی لەسنوری مسیر نیشتەجێ دەکرێن و ئیسرائل لەقەرزەکانی لەسەر میسر خۆشئەبێت ، ئەمە پێش بینیەو سیاسەتیش لەسەر ئەرزی واقع شتێکی ترە،
هانیباڵ دەستی بەستراوی ئیسرائل دەکاتەوەو ئەو ئامانجەی ئەیەوێت بەبێ دیل بەدل بکات و لەبەرامبەر هەردیلێک ئامادەنیە دەیان کەس و دەستگیرکراو وچەکداری حەمماس ڕادەست بکاتەوە.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو