سەروەر بەرزنجی: ماریۆ پۆڵ و غەزە

  • November 2, 2023
  • 119 Views
سەروەر بەرزنجی: ماریۆ پۆڵ و غەزە

تا دێت ژمارەی قوربانییەکان لە کەرتی غەزە ڕوو لە ھەڵکشانە،بەجۆرێک ھەموو شتێک لەو کەرتە بەرەو داڕمانی تەواوەتی ھەنگاو دەنێت،ژمارەی دەڕمانی باڵەخانەکان ھاو شێوەی کوژرانی ھاوڵاتیانی کەرتی غەزە ڕوو لە بەرزبوونەوەیە،

لەکاتی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا یەکێک لەو ھەرێمانەی بوو بە جێگەی سەرەنجی گەورەی میدیاکان ھەرێمی ماریۆپۆڵ بوو،لەو شەڕەدا کە سووپای ڕوسیا کردیە سەر ھەرێمەکە کارگەی پۆڵای ھەرێمەکە بوو بەجۆرێک ژماریەکی زۆر لە سەربازانی ئۆکڕانیا لەو کارگەیە مابوونەوە.

لەلایەن ئەو وڵاتانەی ھاوکاری ئۆکڕانیایان دەکرد ژمارەیەکی زۆر کەل و پەلی سەربازی پێشکەشی ئەو سەربازانە کرا کە مابوونەوە لەکارگەکە،بەجۆرێک ئەوە وایکرد کە دەگیرکردنی ھەرێمەکە زۆری خایاند بۆ ڕوسیا بەجۆرێک ناچاربوو کە ھێزی ڤاگنەر بەکاربێنن کە ئەو ھێزە زۆر دڕندانە ھێرشەکانیان دەکرد،دوواجار دووای بەرگرییەکی گەورەو بێوێنەی سەربازانی ئۆکڕانیا،ژمارەیەکی گەورەی سەربازەکان کوژران و ئەوانەشی کەمان بە برینداری ھەرێمەکەیان جێھێشت.

بەھۆی ئەو بەرگرییەی کرا لە ھەرێمەکە بەشی زۆری ھەرێمەکە لەگەڵ زەوی تەختکرا،خاڵی سەخت و بەھێزی سەربازەکان تەنیا کارگەی پۆڵای ھەرێمەکەبوو،سەختی ئەو بەربەستە قوربانی گەورەی بۆ ئۆکڕانییەکان لێکەوتەوە.

ئێستا لە کەرتی غەزە ھەمان خاڵی لێکچوو ھەیە،کە ئەویش تونێلەکانی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسە کە لەژێر شارەکە درووستیانکردووە،ئەو تونێلانە بوونە خاڵی بەھێزی چەکدارەکان و لەمپەرێکی بەردەم سووپای ئیسڕائیل،کە بەھۆی ئەو تونێلانە ھێرشێکی گەورەی ئاسمانی لەسەر کەرتی غەزەیە بەو ئامانجەی چەکدارانی حەماس شەکەت بکەن و بگەنە تونێلەکان،بەھۆی ھێرشەکانی ئیسڕائیل سات بەسات بیناکان دادەڕمێن ھاوشێوەی ماریۆپۆڵ لە ئۆکڕانیا،

پێدەچێت ھەمان سیناریۆی وێرانبوونی ماریۆپۆڵ لە غەزە دووبارە بێتەوە بەھۆی تونێلەکانی چەکدارانی حەماس و ئەو ھاوکارییە سەربازیانەی پێشکەشیان دەکرێت،غەزە ھاوشێوەی ئەو وێرانکرێت.
ئەگەر غەزە داگیریش نەکرێت ئەوجارە بەجۆرێک وێران دەبێت کە لەڕابردوو ھاوشێوەی نەبووە،

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو