سهعدی پیره وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لیژنەکانی ھەردوو لا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام تائێستا کات و شوێنی کۆبونەوەکە دیاری نەکراوە و ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.