قوباد تاڵەبانی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد پێویستە گفتوگۆی ڕاشکاوانە هەبێت

قوباد تاڵەبانی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد پێویستە گفتوگۆی ڕاشکاوانە هەبێت

#وڵات_میدیا #کوردستان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک ئاماژەی بەوەکرد:” لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم تێگەیشتنێک هەیە کە دەبێت ئەو پەیوەندییەی هەیە بگۆڕدرێت و ببێتە بە پەیوەندییەکی کاراتر، بەسە ئیتر، زۆر موجامەلەی یەکترمان کرد، بەڵام ئەی ئەنجام “؟

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند:” لەوانەیە دەستووری عێراق پێویستی بە هەموارکردنەوە هەبێت، بەڵام من لەگەڵ ئەوەدام عەقڵیەتەکە هەموار بکرێتەوە، دەتوانین جوانترین دەستوور بنووسینەوە، بەڵام کە ئامادە نەبێت بەهۆی ئەو کێشە ئایدیۆلۆژیایەی هەیەتی لەگەڵ من مووچەکەم بۆ نەنێرێ، سوودی دەستوور و بودجە چییە؟، مووچە نانێرن دەڵێن نەوتتان هەیە، ئێستا کە نەوت رادەستکرا بۆ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نانێرن “؟

جێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت:” دەستووری عێراق بووەتە مێنیۆی رێستورانتەکان، هەر لایەنە و بە دڵی خۆی خواردن هەڵدەبژێرێت، ئەگەر وەک هاووڵاتی پلە یەک سەیر نەکرێیت نووسینەوەی دەستوور هیچ بەهایەکی نییە و کێشەکان چارەسەر ناکەن، ئێمە دەبێ دڵی کێشەکە بزانین، ئەم وڵاتە پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە، پێویستە گفتوگۆی راشکاوانە هەبێت، چۆن دەتوانین هەموومان پێکەوە بژین لەناو عێراق و هەرێمی کوردستان “.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد:” ئەو نادادپەروەرییەی لە بەغدا بەرامبەر ئێمە دەکرێت، لە کێشەکانی بودجە و مووچە لە بابەتی نەوت و گاز، ئەم کێشانە دەیان ساڵە بەردەوامن، دەبێ هاوتەریب پێکەوە کار بکەین و دان بەوەدابنێین رێکخستنەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی “.

وتیشی:” عەقڵیەت و کولتووری بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی عێراق زۆر دژە فیدراڵییە، راستە یاسای بودجە پەسەند کراوە، بەڵام کە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان نانێرن سوودی بۆ ئێمە چییە “؟

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو