وڵات_میدیا #کوردستان
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، دەرفەتێکی لەبار ھاتووەتەپێش بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و داواش دەکات پرۆسەکە خێراتربکرێت.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکارانی باڵای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وتیشی، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ھەوڵدەدەن ھێزەکان رێکبخەنەوە بە ئامانجی دروستبوونی ھێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و رێکخراو، ئێستاش ویست و ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
لای خۆیەوە وەفدەکەی ھاوپەیمانان رایانگەیاند، پاڵپشت و پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، ھاوکات چاودێری وردی پرۆسەی چاکسازیش دەکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە و ھیوادەخوازن ھێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی باڵای سەربازی.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED