دانا لقمان بۆتانی:کورد سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردن هەڵبژاردنەکانی عێراق

  • December 22, 2023
  • 93 Views
دانا لقمان بۆتانی:کورد سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردن هەڵبژاردنەکانی عێراق

وڵات_میدیا #کوردستان

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنێـوان دەرفەت و ھەڕەشەکـان
ھەڵبژاردن لەھەموو کۆمەڵگایەک جیا لەوەی تیمێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت و ئـەرک و بەرپرسیارەتیان دەکەوێتە ئـەستۆ ، پێویستی بەپلان و بەرنامەیەکی نوێ تریش دەبێت بەتایبەت ئـەنجومەنی پارێزگاکان بەھۆی بەریەککەوتنی زیاترە لەگەڵ خەڵک و بەرپرسیارە لەدروستکردنی ژینگەیەکی نوێ بۆ ئـەو پارێزگایە چونکە لەبەرامبەر ئـەو بەرپرسیارەتییە دەسەڵاتێکی فراوانی یاسادانان و جێبەجێکردن و بودجەی تایبەتیان ھەیە بۆ تەندروستی ، پەروەردە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکان.
بەڵام:ھەڵومەرجی عیراق وھەرێمی کوردستان جیاوازە جگە لەو ئـەرکانەی باسمان لێوەکرد ، گرنگی خۆی دەبێت لەڕەھەندی نەتەوەیی و دیمۆگرافیایوە.
گرنگی ئـەم ھەڵبژاردنە بۆ عیراق تەواوکەری پەیکەری حکومڕانی بوو چونکە زیاتر لە10ساڵە ئـەم ھەڵبژاردنە ئـەنجام نەدرابوو ،بۆیە لەم قۆناغەدا دەتوانێت ڕۆڵی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند لەلایەکی تریش عیراق ڕووبەرووی ھەڕەشەیەکی زۆری ئـەمنی دەبێتەوە بەھاوبەشی لەگەڵ ئـەنجومەنی نوێنەران دەتوانرێت عیراق بەرەو قۆناغێکی تر ببات ،بەڵام کێشەکان و ملمڵانێ سیاسیەکان ھێندە توندن وای نابینم ئـەو ئـەرکانەی لەسەریان ڕێڕەویی ئـاسایی خۆی وەربگرێت.
گرنگی ئـەم ھەڵبژاردنە بۆ ھەرێمی کوردستان ، سەرەڕای ھەندێ تێبینی بەڵام کورد سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردن بۆ گەڕاوەنەی سەنگی کورد لەکەرکوک و ناوچەکێشەلەسەرەکان ، لەدوای داعش کورد ڕووبەرووی مەترسیەکی زۆر بۆوە لەناوچە کێشەلەسەرەکان لەگۆڕینی دیمۆگرافیا نەبوونی دەسەڵات و ھێزی پێشمەرگە ،گەڕانەوەی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد و بەھێزبوونی سەنگی کورد لەناوچە کێشەلەسەرەکان دووبارە پرسی سەڵماندنی ناوچە کوردستانییەکانی ھێنایەوە بەرباس بەپشتیوانی دەنگی ڕاستەقینەی کوردستانیان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو