لەدواى ئەو یاداشتە چوار خاڵییەى مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردوە، له كۆبونهوهی ئهنجومهنی وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆى لەسەر کراوە، لە چەند رۆژى داهاتودا لەئهنجومەنی وەزیران دو داواکارى مامۆستایان جێبەجێ بکریت.
ئەو دو خاڵەی کە بڕیارە ئەنجومەنی وهزیران گفتۆگۆی لهسهر بکات بۆ جێبهجێكردنی، بریتین لە:
یەکەم: دامەزراندنى مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەى گرێبەست.
دوەم: پلە بەرزکردنەوەی مامۆستیان