شیرین فوئاد مەعسووم:مه‌سرور بارزانى قورسایى زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانى خۆى ١٠نانی کرد بەهەزاردینار

شیرین فوئاد مەعسووم:مه‌سرور بارزانى قورسایى زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانى خۆى ١٠نانی کرد بەهەزاردینار

وڵات_میدیا #کوردستان

مه‌سرور بارزانى قورسایى زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر شانى خۆى
كاتێك ده‌ته‌وێت باسى به‌غدا و هه‌ولێر یان عێراق و كوردستان بكه‌یت هیچ كات ناتوانى به‌راوردیان بكه‌یت، چونكه‌ دوو نموونه‌ى دژ به‌یه‌كن، ئه‌وه‌تا عێراق ده‌وڵه‌ته‌ و هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى ده‌ستوورییه‌ به‌ حیساب له‌ناو عێراقێكى فیدراڵدایه‌، كه‌چى ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ مووچه‌ و بودجه‌ى بڕیوه‌، له‌و ناوه‌نده‌شدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ وره‌یه‌كى پۆڵاینه‌وه‌ له‌ خه‌مى خه‌ڵكه‌كه‌یدا بڕیارى بوێرانه‌ ده‌دات.

كه‌مێك پێش ئێستا‌ هه‌واڵى ئه‌وه‌ سه‌رنجى راكێشام كه‌وا (بە بڕیاری مەسرور بارزانی نرخی نان و سەموون هەرزان دەکرێت) به‌ جۆرێك (10 نان و سەموون بە هەزار دینار دەفرۆشرێت، هه‌روه‌ها هەر سەموونخانە و نانەواخانەیەکیش پابەندی بڕیارەکە نەبێت، رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر و دادەخرێت)، ئه‌مه‌ به‌ڕاستى جێى دڵخۆشییه‌.

هاوكات هه‌وڵێكى بوێرانه‌ى سه‌رۆك حكومه‌تێكى خۆڕاگره‌، به‌رزنرخاندنى ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى له‌ژێر فشارى درۆنه‌ هه‌رێمییه‌كان و مووچه‌ و بودجه‌ بڕین و ته‌حه‌دییه‌ ناوخۆیى و ئقلیمییه‌كاندایه‌.

عێراق کە دەوڵەتە و بودجه‌ى زه‌به‌لاحى له‌به‌رده‌ستە، له‌ ساڵی 2014ـەوه‌ نه‌یتوانیوە 8 نان بكات به‌ هه‌زار دینار نەک وەک هەرێمی کوردستان، 10 نان بە هەزار دینار بێت، له‌ بەغدا چوار نان به‌ هه‌زار دیناره‌، ئه‌وه‌ى جارێك سه‌ردانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقى كردبێت ده‌زانێت كه‌ چه‌ند گرانییه‌ و بێ سه‌روبه‌رى له‌ نرخه‌كاندا هه‌یه‌.

پێتان سه‌یر نه‌بێت بابه‌تى هه‌رزانكردنى نان و سه‌موون بابه‌تێكى ئه‌وه‌نده‌ ئاسان بێت، ئه‌وه‌تا وڵاتیكى وه‌ك میسریش كه‌ به‌هێزترین وڵاتى عه‌ره‌بییه‌ له‌ رووى په‌روه‌رده‌ و گه‌شتیارى و سوپاوه‌ 10 ساڵه‌ سیسى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك ده‌یه‌وێت نرخى (عیش) واتا ئه‌و نانه‌ى مسرییه‌كان ده‌یخۆن هه‌رزانى بكات، به‌ڵام ناتوانێت.

هه‌مووان ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن كه‌ بڕیارەکە لەبەر بەرژوەندیی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانه‌، به‌مه‌یش هاووڵاتییه‌كى زۆر له‌ چینه‌ جیاوازه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن و خۆراك و نانێكى زۆر بۆ هه‌ژاران به‌ ئاسانى فه‌راهه‌م ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ى سه‌رنجى زیاتر راكێشام له‌باره‌ى درێژه‌ى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌نیا بۆ نمایش نییه،‌ به‌ڵكو دیراسه‌یه‌كى جوان و ووردكراوه‌ به‌تایبه‌ت لەبارەی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەکان كه‌ بەرژوەندیی ئەوانیش دەپارێزێت، چونکە چەند بڕیارێک لە بەرژوەندییان دراوە، لەوانەش کەمکردنەوەی سەدا 50ـی کرێی کارەبا لەسەر سەموونخانە و نانەواخانەکان.

هەروەها ئەو ئاردەی ئەوان بە نرخێکی گران لە بازاڕەکاندا دەیکڕن، حکومەت پاڵپشتییان دەکات بۆ ئەوەی ئاردەکە بە نرخێکی هەرزانتر لە کارگەیەکی گەورەی ئاش کە لە سنووری پارێزگای هەولێرە، بکڕن. هاوکات گازی شلیش بە نرخێکی هەرزانتر پێیان دەدرێت.

جگه‌ له‌وه‌ش جه‌وهه‌رى سه‌ره‌كى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت گرنگیدانه‌ به‌ ئارد، ئه‌وه‌ش واتا بە به‌هاكردنى گه‌نمى جووتیاران، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گرنگیدا به‌ جووتیاران و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه‌.

پێشنیاز بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌م تیمێكى تایبه‌تیش پێكبهێنێت و بابه‌تى باج و ده‌رامه‌تیش به‌ ووردى رێكبخاته‌وه‌ و زۆر بڕیارى كابینه‌كانى پێشووتر هه‌ن كراون به‌ یاسا و بڕیار، بارگرانى و قورساییان بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه‌، ئه‌و ده‌توانێت به‌ حه‌كیمانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان بڕیارێكى تایبه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بدات.
-تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو