هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە، ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵبژاردنی رێکخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بووە بە دوو بەرەوە، بەرەی عومەر سەید عەلی و بەرەی چیا نەوشیروان مستەفا، ئەم دوو بەرەیە یەکدی تۆمەتبار دەکەن بە دواخستنی هەڵبژاردنی خانەو رێکخەری گشتی.
عومەر سەید عەلی بە چیا نەوشیروان مستەفای وتووە، ئەتوانیت خۆت هەڵبژێریت بۆ خانەی راپەڕاندن بەڵام ئەگەر بتەوێت ببیتە رێکخەر رێگە نادەین چونکە رێگە بە تەوریسی سیاسی نادەین لەناو گۆڕاندا.