دانـا لقمان بۆتانی:لەئـێستادا چی پێویستە بۆ ھەرێمی کوردستان

  • January 6, 2024
  • 79 Views
دانـا لقمان بۆتانی:لەئـێستادا چی پێویستە بۆ ھەرێمی کوردستان

وڵات_میدیا #کوردستان

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەچەندین ڕووداو و پێشھاتی نوێ گوزەر دەکات ، ھەر پێشھاتێکیش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دۆخی عیراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستانیش لەو کاریگەریانە بێ بەش نابێت.
ئەو جموجۆلانەی ئـێستا ئـەمریکا و ئـێرانی دەیکەن کە ڕۆژانە بەدرۆن یەکتر دەکەنە ئـامانج پەیوەندی بەکۆی ڕووداوەکانی ناوچەکە و شەڕی ئـیسرائـیل و غەزەوە ھەیە ، لەلایەکی تریش ھەژموونی ھێز لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دووبارە خۆی دروست دەکاتەوە ، ھەر یەکێکیان دەیەوێت ھەژموونی خۆی زیاتربکات.
لەدیدی ئـەمریکا :ئـێران و گروپەچەکدارەکان لەعیراق بەڕەوا نازانن و پێیان وایە ھەژموونی سەربازی و سیاسیان جێگیرکردووە.
لەدیدی ئـێران:ئـەمریکا تۆمەتبارە و بوونی لەعیراق سەرئـێشەیە بۆ ناوچەکە و کاردەکات بۆ فراوانبوونی جەنگە و دۆخی ئـەمنی تێکداوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک حکومەتی عێراق لەگەل دوورخستنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانانە و ڕاوێژکارێکی سەربازی ئـەمریکاش دەلێت لەسەر داوای حکومەتی عیراق ھاتووین و بەجێھێشتنمانیش لەعیراق پەیوەستە بەداوای فەرمی حکومەتی عیراق.
ھێرشە درۆنییەکانیش بۆسەر ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئـەو پێشھاتانە کۆبۆتەوە ، کوردستان چەندین ساڵە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی لەگەل حکومەتی ناوەند چارەسەرنەکردووە بەتایبەت پرسی مووچە ،بۆیە گرنگە بۆ پاراستنی دۆخی ئـەمنی عیراق و ھەرێمی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ لەلایانە لایەنە سیاسییە کوردییەکان ھەڵبدرێتەوە و ھەڵگری یەکگوتاری کوردستانی بن ، بۆ ئـەوەی کوردستانیش بەشێک نەبێت لەوئـاژاوەی لەناوچەکە لەئـارادان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو