ئاگادارییەک لەوڵات_میدیاوە

  • January 10, 2024
  • 39 Views
ئاگادارییەک لەوڵات_میدیاوە

وەرگرانى بەڕێز..
پارێزەرانى ئازادى
سەندیکاکانى پارێزگارى لەمافى ڕۆژنامەنووسان
نوێنەرى وڵاتان لەهەرێمى کوردستان

دەمانەوێت ڕاستگۆیانە پێتان بڵێین .. دەزگاى پاراستن دەیەمین پەیجى (وڵات_میدیا)ى لەفەیسبووک ڕووبەڕوى سزاى نادادپەروەرانە کردەوە، دیارە پاراستن بڕیارى سڕینەوەى ئێمەى داوە لە سۆشیاڵ میدیا، چونکە ماوەى چەندین ساڵە ئەو دەزگا هەواڵگرییە جگە لە زیندانیکردنى هاوکارمان گوهدار زێبارى و ئازاردانى پەیامنێرەکانمان لەشارى هەولێر، هاوکات تۆڕەکەمان لەفەیسبووک بەبەردەوام دەخەنە بەردەم هەڕەشەى ڕیپۆرتى ڕێکخراوەیى ئەو دەزگایە، ئێمەش دەستەوەستانین بەرامبەر ئەو هێزە زەبەلاحەى ڕووبەڕومان دەبێتەوە، وەکو دەزگایەکى ئیعلامى جگە لەقبوڵکردنى ناچارى سزاکان و دووبارە دورستکردنەوەى پەیجێکى نوێ ناتوانین بەربە سزاکان بگرین.

بۆیە ناچارین چى دیکە وزەى خۆمان لەفیسبووک بەفیڕۆ نەدەین و چالاکی و بەردەمى کارمان بگوازینەوە تۆڕەکانى دیکە و هەوڵدەدەین لەوێوە سود بە وەرگرەکانمان بگەیەنین، ئەگەرچى چالاکیەکانیشنمان سنورداربن.

لێرەشەوە سوپاسى پاڵپشتى بەردەوامتان دەکەین، داواتان لێدەکەین فشارەکانتان زیاتر بکەن بەرامبەر ئەو دامەزراوەیە تاوەکو فشارەکانیان لەسەر دامەزراوەکەمان هەڵبگرێت.

دامەزراوەى وڵات میدیا
١٠.١.٢٠٢٤

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو