تادێت دۆخی سیاسی عێراق ڕووەو نائارامی ھەنگاو دەنێت بەجۆرێک بەھۆی ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەزە،عێراقییەکان خەریکە باجی ئەو شەڕە دەدەن کە ھیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە.
لەگەڵ توند بوونەوەو درێژەکێشانی ئاڵۆزییەکان لە کەرتی غەزە لەعێراقیش ئاڵۆزییەکان ھەنگاویان ناوە بەرەو قۆناخێکی مەترسیدار.
لەلایەکی تر فشارەکان زۆر توندکراون لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕیاری ئەوەبدات دەبێ ھێزەکانی ئەمەریکا عێراق چۆڵ کەن بەشێوەیەکی یەکجاری،ئەوەش بۆتە ئاڵۆزییەکی تر کە بەرۆکی حکومەتی عێراقی گرتووە ئێستا سەرۆک وەزیران لەبەردەم فشارێکی ئەمەریکاو نەیارەکانی ئەمەریکادایە کە پێدەچێت بەھۆی ئەوەی دەبێت لایەکیان ھەڵبژێرێت کورسی دەسەڵاتی خۆی بکەوێتە مەترسییەوە،یان لانی کەم خولێکی تر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران نەکە.
ئەمەریکا ھەرگیز بەبڕیارێکی وا ڕازی نابێت لەو دۆخەی ئێستا ڕۆیشتن لە عێراق یەکسانە بەکۆتایی ھاتنی ئەمەریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وەک زلھێزێکی گەورە،بۆیە ھەرگیز عێراق بۆ ڕکابەرەکانی جێ ناھێڵێت،پێشھاتەکان پێمان دەڵێن ئایندەی عێراق ڕووەو ئاڵۆزی ھەنگاو دەنێت