گەشتوگوزاری هەرێم: داهاتی كەرتی گەشتیاریی زیادی كردووە

  • January 15, 2024
  • 45 Views
گەشتوگوزاری هەرێم: داهاتی كەرتی گەشتیاریی زیادی كردووە

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاریی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی شارەکانیی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەناو گەشتیارەكان هاووڵاتیی كەنداو و ئەوروپایی تێدایە.

وتیشی، گەشتیارانیی هەرێمی کوردستان زیاتر خەڵکیی شارەکانیی خوارووی عێراق و وڵاتانی کەنداو و ئەوروپان، جگە لەوەش زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان شارەکان گەشتیان کردووە.

ئەمەل جەلال باسی لەوەشکرد: داهاتی ساڵی ڕابردووی کەرتی گەشتوگوزاریی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لە ١٧% زیادی کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو