وەبەرهێنانی سلێمانی: لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

  • January 21, 2024
  • 87 Views
وەبەرهێنانی سلێمانی: لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە


ئەمڕۆ، لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی خستەڕوو.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەریی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامارەکانی بەم شێوەیە خستەڕوو، سەرجەم پڕۆژە مۆڵەت پێدراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە ٥٣ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەریەک لە سێکتەرانی نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتییاری، خزمەتگوزاریی، بازرگانی، تەندرووستی، فێرکردن و کشتوکاڵ، بە سەرمایەی دوو ملیار و ٦٠٣ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٧٢٠ دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە، کە ساڵی ٢٠٢٢ تەنها مۆڵەتدراوە بە ٣٩ پڕۆژە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە، پێشبینی نزیکەی ١٩هەزار و ٥٠٠ هەلی کار دەکات، بە شێوەی کارکردنی ڕاستەوخۆ، هەروەها نزیکەی ١٠ هەزار هەلی کار بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وەک کرێکاری گواستنەوە و شۆفێر و فڕۆشیاری جۆراوخۆر، بەمەش کۆی گشتی هەلی کار بە نزیکەی ٢٩ هەزار و ٥٠٠ دەخەمڵێنێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو