دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ناهێڵین هەرێم ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانمان

  • January 25, 2024
  • 45 Views
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ناهێڵین هەرێم ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانمان


ده‌رباز كۆسره‌ت رەسول لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” ناکرێت هەرێمی کوردستان ببێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان زلهێزەکان، ئێمە وەک یەکێتی باوەڕمان بە لێکتێگەیشتن هەیە و هەرگیز سەرکردایەتی هەرێم و عێراقیش رێگەیاند نەداوە هەرێم ببێتە مەترسی بۆسەر دراوسێکانمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” ئێمە چەند تەباتر بین مانەوەمان و ئایندەی هەرێمەکەمان مسۆگەرتر دەبێت، لەم چەند ساڵەی رابردوودا لێکتێگەیشتنەکان لە ئاستی پێویست نەبوون و ئەوەی دەبینرێت کە رۆژانە بەرامبەرمان ئەنجامدەدرێت دەرئەنجامی ساردی پەیوەندییەکانی نێوان خۆمانە”.

باسی لەوەشکرد:” ئێمە وەک یەکێتی جەختلەوەدەکەینەوە، ناهێڵین هەرێم ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانمان، سەبارەت بە وتەی وەزیری دەرەوەی تورکیاش کە دەڵێت سلێمانی بووەتە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی، بڕوا ناکەم هەرگیز سلێمانی مایەی مەترسی بووبێت بۆ سەر تورکیا، ئێمەش قەت قبوڵی ئەوە ناکەین سلێمانی ببێتە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەنێک”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو