به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفر بارین هەیە، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەکان و ئەو شارۆچکانەی نزیک لە ناوچە شاخاویەکان بەفربارین دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفر بارین هەیە. پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەڵام لەناوچەکانی باکوری هەرێم نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى