لە ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە ١٠٠ ئیمزا بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان کۆکراوەتەوە

  • January 28, 2024
  • 68 Views
لە ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە ١٠٠ ئیمزا بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان کۆکراوەتەوە


فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە ١٠٠ ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ ئامادەکردنی یاسایەک و پەسەندکردنی بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، جێگەی قبوڵ نییە زیاتر لە ١٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی بە پاساوی راوێژکاری و مەشقپێکردن لە عێراق جێگیرکراون و بوونەتە ھۆی تێوەگلانی وڵاتەکە بە ململانێکانی ناوچەکەوە.

وتیشی، لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەنگییەک ھەیە بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق، لەنێویشیاندا ھێزەکانی ئەمریکا

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو