ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دو پێشنیاز خراونه‌ته‌ڕو به‌مه‌به‌ستی زیادكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش پێویستی به تێچوی دارایی نزیكه‌ی 11 ترلیۆن دینار هه‌یه.
مسته‌فا كه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق وتی، هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌كێكه له بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (ژماره 24ی ساڵی 2022) كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ په‌سه‌ندكردن.
وتیشی، “دو پێشنیاز بۆ زیادكردنی موچه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خراونه‌ته‌ڕو، یه‌كه‌میان دابه‌شكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌یه به‌یه‌كسان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، به شێوه‌یه‌ك كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبكات، دوه‌میش زیادكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یه كه موچه‌كانیان كه‌مه”.