نوسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەر بە وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردەوە، لە سێدارەدانی ئەو چوار ھاووڵاتییە کوردە پێشێلکردنی روونی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، لە لێپرسینەوە لە ئێرانیش لەوبارەیەوە بەردەوام دەبن.
راشیگەیاند، ئیدانەی لە سێدارەدانی ئەو چوار ھاووڵاتییە کوردە دەکەن، کە پێشتریش روبەڕووی ئەشکەنجە و دادگایی ناداپەروەر بوونەتەوە.
ئەو چوار زیندانییەی لە سێدارەدراون کوردن و پێکھاتوون لە موحسین مەزڵوم تەمەن ٢٧ ساڵ، محەمەد فەرامەرزی ٢٨ ساڵ، وەفا ئازەربار ٢٦ ساڵ و پژمان فاتیحی ٢٩ ساڵ.