بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکراون

  • January 31, 2024
  • 80 Views
بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکراون

بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانراوە لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوای وەرگرتنی زانیاری، ئەو سێ کەسە دەستگیر بکرێن.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، ئەو سێ کەسە لە خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە سلێمانی و کاری بازرگانیکردنیان کردووە بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە.

وتیشی، ئەو کەسانە وتوویانە هەر کەسێک گورچیلە یان هەر ئەندامێکی دیکەی جەستەی مرۆڤی بوێت، ئەوان دەتوانن پەیدای بکەن و لە بەرامبەر پارەدا بیفرۆشنەوە.

دەشڵێت، هەریەک لە تۆمەتباران ( ت، م، ج) و (م، ب، ک) و ( س، ک، ش) کە عەرەبن، بە پێی مادەی 2 لە یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو