رائید مالیكی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندوه، “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نۆ باڵیۆز و نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژاپۆن و ئوسترالیا هاتنه باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆئه‌وه‌ی له نیگه‌رانییه‌كانیان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌نگاونان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك كه هاوڕه‌گه‌زبازی به تاوان هه‌ژماربكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌وروپا قسه‌مان كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت چی ببیستن و له‌داهاتوشدا چی ده‌بینن، وه‌ڵامی كرداریشمان بۆ قسه‌كانمان ئه‌وه بو كه به‌رده‌وام بین له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می پێشنیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ئه‌نجامدرا”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ئێمه له سه‌رده‌مێكداین كه به‌رگریكردن له باوه‌ڕ و به‌ها و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه و وڵات به جیهاد داده‌نرێت”.