رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی راگەیاندووە:
– لەڕوانگەی ئەو رۆڵە كاریگەریەی كە سەرۆك مام جەلال پێشتر لە عیراق بینیویەتی و لەئێستاشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هەمان رێباز بەردەوامە، مەحمود عگێلی سەرۆكی حزبی ئومەی عیراقی داوا دەكات كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەری دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو گەلی عیراق و چارەسەركردنی كێشەكان رابگەیەنێت”.
– عیراق لەئێستادا كێشەی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە، لەناوخۆ ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان لەلایەك و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەلایەكی دیكە، لەسەر ئاستی دەرەوەش پرسی هێزە بیانییەكان و چەندین كێشەی دیكە بەرۆكی عیراقی گرتووە و لەچوارچێوەی ئەو مەترسیانەشدا داوا لە سەرۆكی یەكێتی دەكرێت وەك رابردوو، لە ئێستاشدا ماڵەكەی مام لە بەغدا و یەكێتیی ببێتە چەتری كۆكەرەوەی بۆچوونە جیاوازەكان و چارەسەركردنی كێشەكان”، رابیحە حەمەد وای وت.
– ئەو داواكارییەی حزبی ئومەی عیراقی بەنوسراوی رەسمی وەردەگرن و ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن”. “حزبی ئومەی عیراقی نیگەرانی خۆیان لەبارەی نەناردنی پشكی هەرێم و راگرتنی مووچەی فەرمانبەران راگەیاند و پرۆژەی دیالۆگی نیشتمانییان بە چارەسەركردنی كێشەكان زانی تا عیراق بگەیەندرێتە كەنارێكی ئارام، لەم ڕوانگەیەشەوە سەرۆك بافڵ بە شایستە دەزانن بۆ راگەیاندنی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە كە دواجار دەبێتە خێر و خۆشی بۆ گەلی عیراق”. لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی وادەڵێت.
– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق