وڵات_میدیا #کوردستان
پارێزگاری سلێمانی ڕەخنەی توند لە دەسەڵات و شێوازی ئیدارەدانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: دەسەڵاتداران، هێندەی درێژکراوە و پابەندی ستراتیژ و کارنامەی وڵاتە ناوچەیی و دەرەکییەکانن، هێندە کارکەرو دەربڕ و وابەستەی خەڵکی وڵاتەکە نین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیوەیەتی، تا دەسەڵاتداریی بێسەری قۆرخکراوی سەپێنرا و هەبێت، هەر کەس و هێزێکی دەرەکیی و بیانیی، دەوڵەتیی یان نا دەوڵەتیی، ڕێپێدراو یان قاچاخ و یاساخ؛ کە بەهەر بەهانە و هۆو دۆخێک هاتبێتنە وڵاتەکەوە، ئەگەر لە پەنجەرەشەوە دەریانبکەیت؛ لە دەرگاوە دێنەوە ژورەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: ئەوەی ڕێ لە هێزی بیانیی دەگرێت بێتە ناوەوە، یان ناچاریان دەکات بچێتەدەرەوە؛ ئیرادە و تێکۆشان و دەوڵەتداریی و سەربەخۆیی و هاوڵاتی سەنتەریی و یاسا سەروەریی و دادپەروەریی و دامەزراوە دەستورییەکان.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED