سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “سه‌رۆكایه‌تی ئێمه و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردودا هه‌نگاوی جدیمان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه و ئه‌ركی یاسایی‌ی خۆمان به‌جێگه‌یاندوه، ئێستاش به هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه هه‌مو كارێكی پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت”.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، شاندی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری یۆنامی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه، تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بو، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌ییی ته‌واویان بۆ ئاسانكاری و هاوكاریكردنی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و پیشه‌یییانه ده‌ربڕی.