سودانی: بە پێشکەوتویی هێزەکانمان بڕوا بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەهێنین

  • February 25, 2024
  • 68 Views
سودانی: بە پێشکەوتویی هێزەکانمان بڕوا بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەهێنین

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، هێز و توانای هێزە چەکدارەکانی عێراق هێندە پێشکەوتوە داعش توانای مانەوەی لە ناوچەکاندا نەماوە، هەر بەوەش بڕوا بە هێزی هاوپەیمانان دەهێنن کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانیان بهێنن، هەروەها قبوڵی ناکەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ لایەنی دیکە و پێویستە لەمەودوا وڵاتانی ناوچەکە سەرنجی سیاسی بگۆرن بۆ سەرنجی ئابوری.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سیمینارێک کە لە پەیمانگای بەغدا بۆ گفتوگۆ بەرێوەچو رایگەیاند، گرنگە دامەزراوەکانی توێژینەوە بەشداربن لە دروستکردنی بڕیارەکان و سەرنج خستنە سەر راستییەکانی شێواندنی یاساکان، حکومەتی عێرەاقیش ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کارەکانی ببێتە هۆی بنیادنانی متمانە لەگەڵ شەقامە عێراقییەکان.

لەبارەی بارودۆخی ئەمنییەوە ئاماژەی بەوەکرد، داعش لەمڕۆدا رۆڵی رێکخراوێکی زیادەڕەو دەبینێت و ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەم دواییانەدا، سەلماندویەتی کە داعش توانای مانەوەی لە عێراقدا نەماوە و ئەوەش هێمایەکە بۆ سەقامگیری وڵاتەکە و بەرەوپێشچونی توانای هێزەکانی عێراق، هەر ئەوەش بڕوایان پێ دەهێنێت بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو